Social Science · Original Research

پلانی زمانی و هەنگاوەکانی پاراستنی زمانی کوردی

هەژار حوسێن والى1 , مستەفا ڕەزا مستەفا2

1 بەشی کوردیی، کۆلێژى پەروەردەو زمان، زانکۆى چەرموو، هەرێمى کوردستان – عێراق

2 بەشی کوردیی، کۆلێژى پەروەردەو زمان، زانکۆى چەرموو، هەرێمى کوردستان – عێراق.

Published
June 29, 2019
Volume
6 (1), 515-536
License
CC BY 4.0
0

Attention Score

Based on views, downloads and citations

0

Views

0

Downloads

0

Citations

Abstract

توێژینەوەکە بەشێوەیەکى گشتى بۆ بابەتێکى گرنگ و هەستیارى ئەم قۆناغەى زمانى کوردیی تەرخانکراوە، کە هەوڵدراوە تیشکبخرێتەسەر گرنگترین ئەو ڕێکارو هەنگاوانەى، کە لە ئێستاو دواڕۆژدا وادەکەن زمانى کوردیی بە ئاڕاستەیەکى ڕاست و دروستدا بڕوات و ئاسۆى دواڕۆژى زمانەکەمان دیارو ڕووناک بێت. چونکە بە بڕواى توێژەران بارودۆخى هەنووکەیی زمانى کوردیی بارودۆخێکى ساخڵەم و جێگەى ئومێد نییە، لەبەرئەوەى بە حوکمى هوروژمى جیهانگیریی و فاکتەرى تەکنەلۆژیاى زانیاریی و هەیمەنەى زمانانى بێگانە لەسەر زمانەکەمان و بێپلانى و نەبوونى ڕامیاریی/سیاسەتێکى زمانیی وردى پێشتر هەڵسەنگێنراو لەلایەن خەڵکانى کاربەدەست و لایەنى پەیوەندیدارەوە، ئەمانە هەموو وادەکەن کارکردن لەم بوارەداو خستنەڕووى ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانى و مەترسییە هەنوکەیی و پێشبینیکراوەکان بخرێتەڕوو. هاوکات کێشەو ئارێشەو ئاستەنگەکانى بەردەم گەشەسەندنى زمانى کوردیی و نەبوونى پلانى زمانیی بخرێتە بەردەم خەمخۆران و توێژەرانى بوارى زمانەوانى بەشێوەیەکى گشتیی و زمانى کوردیی بە تایبەتى، بۆئەوەى بە هەمووان بتوانرێت دەلاقە و دەرچەى ڕزگاربوونى زمانەکەمان بکرێتەوەو زمانى کوردیی بگەیەنرێتە کەنارێکى ئارام.

Full Text

The full text is not available for download.

پلانی زمانی و هەنگاوەکانی پاراستنی زمانی کوردی

هەژار حوسێن والى, مستەفا ڕەزا مستەفا

توێژینەوەکە بەشێوەیەکى گشتى بۆ بابەتێکى گرنگ و هەستیارى ئەم قۆناغەى زمانى کوردیی تەرخانکراوە، کە هەوڵدراوە تیشکبخرێتەسەر گرنگترین ئەو ڕێکارو هەنگاوانەى، کە لە ئێستاو دواڕۆژدا وادەکەن زمانى کوردیی بە ئاڕاستەیەکى ڕاست و دروستدا بڕوات و ئاسۆى دواڕۆژى زمانەکەمان دیارو ڕووناک بێت. چونکە بە بڕواى توێژەران بارودۆخى هەنووکەیی زمانى کوردیی بارودۆخێکى ساخڵەم و جێگەى ئومێد نییە، لەبەرئەوەى بە حوکمى هوروژمى جیهانگیریی و فاکتەرى تەکنەلۆژیاى زانیاریی و هەیمەنەى زمانانى بێگانە لەسەر زمانەکەمان و بێپلانى و نەبوونى ڕامیاریی/سیاسەتێکى زمانیی وردى پێشتر هەڵسەنگێنراو لەلایەن خەڵکانى کاربەدەست و لایەنى پەیوەندیدارەوە، ئەمانە هەموو وادەکەن کارکردن لەم بوارەداو خستنەڕووى ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانى و مەترسییە هەنوکەیی و...