Social Science · Original Research

کاریگەری پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران لەسەر ڕەوشی تەندروستی و خوێندن لە کوردستاندا (توێژینەوەیەکی مێژووییە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ – ١٩٤٥ )

دارا توفيق كاكه‌أمين1 , لقمان برایم احمد2

1 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین، هه‌رێمی كوردستان، عێراق

2 ، به‌شی مێژوو، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانکۆی ڕاپەڕین، هه‌رێمی كوردستان، عێراق

Published
June 29, 2019
Volume
6 (1), 599-626
License
CC BY 4.0
0

Attention Score

Based on views, downloads and citations

0

Views

0

Downloads

0

Citations

Abstract

گرنگی هەڵبژاردنی توێژینەوە: لەکاتی هەڵبژاردنی توێژینەوەدا پێویستە توێژەر بەدوای بابەتێکی گرنگدا بگەڕێت، بۆ ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکات و بیکاتە سەرچاوەیەک، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا سوودی لێ ببینێت، بۆ ئەو مەبەستە توێژینەوەیەکمان لەسەر ڕەوشی تەندروستی و خوێندن لە کوردستانلە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی تورکیا و ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣- ١٩٤٥ بە پێویست زانی. هەروەک دیارە ئەو دوو لایەنە لە ژێر کاریگەری ئەو دوو دەوڵەتە لە ڕەوتی پێشکەوتن دابڕان و ئاوڕیان لێ نەدرایەوە، لایەنی تەندروستی لە ناوچە کوردیەکانی بە بەراورد بە ناوچە تورک و فارس نشینەکان لە ناو هەردوو دەوڵەت زۆر دواکەوتوو بوو، ڕەوشی خوێندنیش باشتر نەبوو لە ڕەوشی تەندروستی، هەردوو دەوڵەت بە ئامانجی تواندنەوەی گەلی کورد لە بۆتەی تورک و فارس، خوێندن و پەروەردەیان بە زمانی کوردی لە ناوچە کوردیەکان قەدەغە کرد، ئەمەش بابەتێک بوو پێویستی بەوە دەکرد توێژینەوەی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی هەڵوێستی هەردوو دەوڵەت لەو ماوانەدا لە ئاست کێشەی کورد لە ڕووی تەندروستی و خوێندن بخرێتە ناو لاپەڕەکانی مێژوو. ئامانجی توێژینەوە: بێگومان هەر توێژینەوەیەک ئامانجی خۆی هەیە، ئامانجی ئێمەش لەو توێژینەوەیە خستنە ڕووی ئەو ڕووداوانەیە کە لەژێر کاریگەری هەردوو دەوڵەت، دۆخی تەندروستی و خوێندنیان بەرەو دواوە بردبوو، ئەمەش پێویستی بەوە دەکرد ئەم دوو لایەنە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکی زانستی بخرێنە ڕوو. میتۆدی توێژینەوە: لەو توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی مێژوویی بەکار هاتووە، لەگەڵ شیکردنەوەی ئەو رووداوانەی کاریگەرییان هەبووە لەسەر دۆخی تەندروستی و خوێندن، بۆ گەیشتن بە ڕاستیەکانیش سەرچاوەی پێویست بەکار هاتوون. ناوەڕۆکی توێژینەوە: ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکی و دوو باس پێک هاتووە، لەگەڵ ئەنجام و لیستی سەرچاوە، بەم شێوەیەی خوارەوە: ''کاریگەری پەیوەندیەکانی تورکیا و ئێران لەسەر ڕەوشی تەندروستی و خوێندن لە کوردستاندا'' ئەم بابەتە کراوە بە دوو باس، باسی یەکەم تایبەتە بە ڕەوشی تەندروستی و بەگوێرەی پێویست باسی ئەو لایەنە کراوە لە ژێر کاریگەری هەردوو دەوڵەت، لە باسی دووەمیشدا لایەنی خوێندن خراوەتە ڕوو کە چۆن لە ژێر کاریگەری تورکیا و ئێران ئەو لایەنە پاشەکشێی کردووە، هەردوو دەوڵەت بە ئامانجی تواندنەوەی گەلی کورد خوێندن و پەروەردەیان بە زمانی کوردی قەدەغە کردبوو. لە کۆتاییدا دەبیت ئەو ڕاستیە لەبەرچاو بگرین، کە ئەم توێژینەوەیە بێ کەموکۆڕی نیە، ئەگەرچی هەوڵێکی زۆر درا بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕیانە، بەڵام ئەو ئامانجە تەواو نەهاتە دی، هەرچەندە هەندێک لە کەموکوڕیەکان لە پێزانین و توانای توێژەران بەدەر نین، بەڵام هیوادارین توانیبێتمان خزمەتێکی زانستی بچوک پێشکەش بکەین، لە ڕێگەی شۆڕبونەوە بە قوڵایی دیرۆکی ناوچەو شوێنەکانی کوردستان.

Full Text

The full text is not available for download.

کاریگەری پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران لەسەر ڕەوشی تەندروستی و خوێندن لە کوردستاندا (توێژینەوەیەکی مێژووییە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ – ١٩٤٥ )

دارا توفيق كاكه‌أمين, لقمان برایم احمد

گرنگی هەڵبژاردنی توێژینەوە: لەکاتی هەڵبژاردنی توێژینەوەدا پێویستە توێژەر بەدوای بابەتێکی گرنگدا بگەڕێت، بۆ ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکات و بیکاتە سەرچاوەیەک، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا سوودی لێ ببینێت، بۆ ئەو مەبەستە توێژینەوەیەکمان لەسەر ڕەوشی تەندروستی و خوێندن لە کوردستانلە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی تورکیا و ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣- ١٩٤٥ بە پێویست زانی. هەروەک دیارە ئەو دوو لایەنە لە ژێر کاریگەری ئەو دوو دەوڵەتە لە ڕەوتی پێشکەوتن دابڕان و ئاوڕیان لێ نەدرایەوە، لایەنی تەندروستی لە ناوچە کوردیەکانی بە بەراورد بە ناوچە تورک و فارس نشینەکان لە ناو هەردوو دەوڵەت زۆر دواکەوتوو بوو، ڕەوشی خوێندنیش باشتر نەبوو لە ڕەوشی تەندروستی، هەردوو دەوڵەت بە ئامانجی تواندنەوەی گەلی کورد لە بۆتەی تورک و فارس، خوێندن و...