ڕۆڵی كەناڵەئاسمانییە كوردییەكان لەپرۆسەی تێگەیشتن لەزاری كرمانجی سەروو لای خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان (توێژینەوەیەكی مەیدانییە)
1 Kurdish Language Department-College of basic Education- Garmian University
Attention Score
Based on views, downloads and citations
0
Views
0
Downloads
0
Citations
Abstract
بەراورد بە زارەكانی تری زمانی كوردی، زاری كرمانجی سەروو، بەرفراوانترین پانتایی بەكارهێنانی لەنێو گەلی كورددا هەیە، كەچی تاساڵانی ڕابردووی نزیك، بەشی هەرەزۆری ئاخێوەرانی زاری كرمانجی ناوەڕاست لەهەرێمی كوردستان، توانای ئاخاوتن، تەنانەت تێگەیشتنیشیان لەو زارە گرنگەی زمانەكەیان نەبوو، بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەوەندەی تێبینی دەكرێت تاڕادەیەكی باش ئەو دیاردە نەرێنیە ڕەویەتەوە، ئێستا، وەك پێشووتر نییە. كێشەی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە، بریتیە لە زانینی (ڕۆڵی كەناڵەئاسمانییەكوردییەكان لەپرۆسەی تێگەیشتن لە زاری كرمانجی سەروو لای خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان). لەوێشەوە زانینی پەیوەندی نێوان پێشكەشكردنی (گەشتی هەواڵ) بەزاری كرمانجی سەروو لەگەڵ ڕادەی تێگەیشتن لەیەكە زمانییەكانی ئەو زارەی زمانی كوردی، هەروەها زانینی دیدوبۆچوونی خوێندكارانی زانكۆ لەبارەی بەكارهێنانی جووتزاری (كرمانجی ناوەڕاست، كرمانجی سەروو) لەكەناڵەئاسمانییە كوردییەكان. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی (وەسفی – ڕووپێوی) بەكارهاتووە و سامپڵی (هەڕەمەكی ڕێكخراو) یش بۆ دیاریكردنی نموونەی توێژینەوەكە بەكارهاتووە، كە بریتیە لە(156) خوێندكار لەهەردوو ڕەگەزی (نێر، مێ) لەخوێندكارانی بەشی زمانی كوردی (خوێندنی بەیانیان، خوێندنی ئێواران) لەكۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت. توێژینەوەكە گەیشتووە بەچەندین ئەنجامی زانستیی،لەوانە: خوێندكارانی زانكۆ، وەكچۆن خۆشحاڵی ئاشنابوون و فێربوونی زاری كرمانجی سەروون، پێشیان باشە جووتزاری (كرمانجی ناوەڕاست، كرمانجی سەروو) لەپێشكەشكردنی گەشتی هەواڵی كەناڵەئاسمانییەكوردییەكاندا هەبێت، تەنانەت ئەو زارە لە بەرهەمهێنانی بەرنامەكانی تری كەناڵەكان بەكاربهێنرێت، چونكە گرفتی تێگەیشتنیان لەوبەرنامانە نیە كە بەزاری كرمانجی سەروو لەو كەناڵانەوەپەخش دەكرێن. هەروەها بەهۆی تەماشاكردنی گەشتی هەواڵەكان لە كەناڵەئاسمانییەكوردییەكان، ئێستا لەو پەیامانە تێدەگەن كە بەو زارە ئاراستەیان دەكرێت، هەروەك دەتوانن نووسین بەشێوەزاری كرمانجی سەروو بخوێننەوە و لەوڕێگەیەوە واتای بەشێك لە وشە فەرهەنگیەكانیش فێربوون.
Full Text
ڕۆڵی كەناڵەئاسمانییە كوردییەكان لەپرۆسەی تێگەیشتن لەزاری كرمانجی سەروو لای خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان (توێژینەوەیەكی مەیدانییە)
Hazhar Khudadad Hassan, yadgar Ali Muhammed
بەراورد بە زارەكانی تری زمانی كوردی، زاری كرمانجی سەروو، بەرفراوانترین پانتایی بەكارهێنانی لەنێو گەلی كورددا هەیە، كەچی تاساڵانی ڕابردووی نزیك، بەشی هەرەزۆری ئاخێوەرانی زاری كرمانجی ناوەڕاست لەهەرێمی كوردستان، توانای ئاخاوتن، تەنانەت تێگەیشتنیشیان لەو زارە گرنگەی زمانەكەیان نەبوو، بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەوەندەی تێبینی دەكرێت تاڕادەیەكی باش ئەو دیاردە نەرێنیە ڕەویەتەوە، ئێستا، وەك پێشووتر نییە. كێشەی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە، بریتیە لە زانینی (ڕۆڵی كەناڵەئاسمانییەكوردییەكان لەپرۆسەی تێگەیشتن لە زاری كرمانجی سەروو لای خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان). لەوێشەوە زانینی پەیوەندی نێوان پێشكەشكردنی (گەشتی هەواڵ) بەزاری كرمانجی سەروو لەگەڵ ڕادەی تێگەیشتن لەیەكە زمانییەكانی ئەو زارەی زمانی كوردی، هەروەها...
Related Articles
The Use of Artificial Intelligence to Support English Language Teachers in their Professional Development
Social ScienceThe Role of Power BI in Cost Analysis on Supporting Managerial Decision-Making
Social ScienceEmploying Artificial Intelligence Techniques in the Development of Financial Accounting Systems