بنەما نوێیەكانی فەرهەنگنووسی كوردی– (فەرهەنگی كوردستان) و (قامووسی زمانی كوردی) بەنموونە

Authors

  • شهاب طيب طاهر بەشى کوردى - كۆلێژی پەروەردە- زانكۆی ڕاپەڕین- هەرێمى کوردستان – عێڕاق

DOI:

https://doi.org/10.26750/paper

Keywords:

زمانەوانى،فەرهەنگ، بنەما نوێیەکان، ێؤناەى مێژوویو

Abstract

 

 

    بایەخدان بە لێكۆڵینەوەی بواری فەرهەنگ و فەرهەنگسازی بەڵگەی هۆشیارییە بە گرنگی و گەشەكردن و پەرەسەندنی زمان، لەم چەرخەشدا بە مەزنترین بواری لێكۆڵینەوە زمانەوانی دادەنرێت، هەرچەندە زانست و زانیاری و چەمكەكانی تری ژیان و كۆمەڵگە پێشبكەوێت، بایەخدان بە كاری فەرهەنگسازیش زیاتر ئەبێت.

    لە هەموو زمانەكاندا، هەریەكە و بە پێی تایبەتمەندی و قۆناغە مێژووییەكانی و ئەو باردۆخەی پێیدا تێپەڕیوە و هەل و باری بۆ ڕەخسابێت و هەر لە كۆنەوە تا ئێستاش كاری فەرهەنگنووسی چ زمانەوانی بێت یان لە بوارەكانی تردابێت، بایەخی پێدراوە و لێی كۆڵراوەتەوە و هەر نەتەوەیەكیش هەوڵیداوە زۆرترین فەرهەنگ لە بارەی زمانەكەی خۆیەوە دابنێ‌ و لە بنەماكانی و مەرج و هونەری ئەو زانستە بدوێ و ڕەچاوی بكات.

    ئەم توێژینەوەیەش هەوڵێكە بۆ دەرخستنی بنەما نوێیەكانی بواری فەرهەنگنووسی،  هەروەها پراكتیزەكردنی ئەو بنەمایانە لەسەر دوو فەرهەنگی زمانی كوردی، كە لە قۆناغێكی مێژوویی نزیك یەكتردا نووسراون، ئەویش هەردوو فەرهەنگی (فەرهەنگی كوردستان)ی مامۆستا گیوی موكریانی و (قامووسی زمانی كوردی)ی مامۆستا زەبیحی، بەمەبەستی دەرخستن و دیاریكردن و بەراوردكردنیان بەپێی ئەو بنەما نوێیانەی كە لە كاری فەرهەنگنووسیدا باسكراوە.

- ناونیشان و بواری توێژینەوەكە:

    ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناویشانی: ((بنەما نوێیەكانی فەرهەنگنووسی كوردی – (فەرهەنگی كوردستان) و (قامووسی زمانی كوردی) بە نموونە ))یه‌. بواری توێژینەوكەش دەچێتە خانەی توێژینەوەی زمانناسی فه‌رهه‌نگی.

References

- بەزمانی كوردی:

ــ د.ئەوڕحمانی حاجی مارف(1987)، لەبواری فەرهەنگنووسیی كوردیدا، بەغدا.

ـــ د.ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف(2004)، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زمانناسی(كوردی ــ عه‌ره‌بی ــ ئینگلیزی) سلێمانی.

ــ-د.ئەوڕەحمانی حاجی مارف(2014)، ڕێزمانی كوردی، بەرگی یەكەم، (وشەسازی)، بەشی چوارەم، ژمارە و ئاوەڵكردار، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

ــ-جەلال مەحمود عەلی(2010)، ئیدیۆم لە زمانی كوردیدا، بەرگی سێهەم، سلێمانی.

ـ-شكۆفە حسین محمد صالح(2017)، هەڵسەنگاندنێكی زمانەوانی فەرهەنگنووسیی كوردی(فەرهەنگەكەی زەبیحی بە نموونە)، نامەی ماستەر(بڵاونەكراوەتەوە)، كۆلێژی پەروەردە، زانكۆی ڕاپەڕین.

ــ شیلان عومەر عەلی(2009)، ئیدیۆم چەشن و پێكهاتنی لە زمانی كوردیدا، چاپخانەی (ڕەنج)، سلێمانی.

ــ-عبدالرحمن محمد امین زەبیحی(1977)، قامووسی زمانی كوردی، بەرگی (ئـ )، چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد، بەغدا.

ــ-عبدالرحمن محمد امین زەبیحی(1979)، قامووسی زمانی كوردی، بەرگی (ب )، چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد، بەغدا.

ــ-د.فاروق عومەر سدیق(2013)، جێپەنجەی فرێزی بە لیكسیكبوو لە پەرەسەندنی فەرهەنگی كوردیدا، گۆڤاری زانكۆی سلێمانی، ژمارە (43)، بەشی B، سلێمانی.

ــ-گیوی موكریانی(1999)، فەرهەنگی كوردستان، دەزگای ئاراس، هەولێر.

ــ-د.محمد معروف فتاح(2001)، زمانەوانی و فەرهەنگسازی و دەوڵەمەندكردنی دەروازە فەرهەنگییەكان، گۆڤاری (نووسەری نوێ‌)، ژمارە (19)، هەولێر.

- بە زمانی عەرەبی:

- احمد مختار عمر(1998)، صناعة المعجم الحديث، الطبعة الاولى، عالم الكتب، القاهرة.

- خليل ابراهيم حماش(1997)، صناعة المعجم ثنائي اللغة، بيت الحكمة، الاردن.

- سةنطةر علي مامه(2013)، صناعة المعجم بين اللغتين العربية والكوردية، اطروحة دكتورا، كلية التربية(ابن رشد)، جامعة بغداد.

- عبدالعزيز احمد علام و عبدالله ربيع محمود(2009)، علم الصوتيات، مكتبة رشيد ناشرون، المملكة العربية السعودية- الرياض.

- عبداللطيف الصوفي(1986)، اللغة ومعاجمها في المكتبة العربية، الطبعة الاولى، طلاس للدراسات والترجمة والنشر، دمشق.

د.عصام الدين ابوزلال(2016), اطلالة على المعاجم والدلالة, الطبعة الاولى, دار الوفاء لدنيا الطباعة والنشر, الاسكندرية.

- د.علي القاسمي(2003)، المعجمية العربية بين النظرية والتطبيق، الطبعة الاولى، مكتبة لبنان ناشرون، بيروت – لبنان.

- د.علي القاسمي(1975)، علم اللغة وصناعة المعجم، مكتبة لبنان ناشرون، بيروت – لبنان.

- فندريس(1950)، اللغة، ترجمة:عبدالحميد الدواخلي و محمد القصاص، مكتبة الانجلو المصرية، القاهرة.

- نور الهدى لوشن(2008)، مباحث في علم اللغة ومناهج البحث اللغوي، المكتب الجامعي الحديث.

- بە زمانی ئینگلیزی:

- Wahby. T and C.J.Edmonds, A Kurdish – English dictionary, London, 1966.

Published

2019-06-30

How to Cite

طاهر ش. ط. (2019). بنەما نوێیەكانی فەرهەنگنووسی كوردی– (فەرهەنگی كوردستان) و (قامووسی زمانی كوردی) بەنموونە. Journal of University of Raparin, 6(1), 537–580. https://doi.org/10.26750/paper

Issue

Section

Humanities & Social Sciences