About
For Authors
1 article filed under this keyword.
دەرون عبدالرحمن صالح
ناونيشانى توێژينەوەكە، بريتيە لە (ڕۆڵى زمان لەشەڕى دەرونيدا) و ڕێبازى لێكۆڵينەوەى توێژينەوەكە (وەسفى شيكارى)يه، هەروەها كهرهستهى توێژينەوەكەمان لەزمانى ئاخاوتن و نوسينى ڕۆژانەى خەڵكەوە وەرگرتوە. گرنگى ئەم توێژينەوەيە لەوەدايە، كە تيشك خراوەتەسەر بەكارهێنانى وشەو ڕستە لەشەڕى دەرونيدا بەمەبەستى پێكانى مەرام و مەبەستى تايبەت. ئەم توێژينەوەيە خۆى لەسێ تەوەردا دەبينێتەوە، تەوەرى يەكەم بريتيە لە (شەڕى دەرونيى و ئامانجەكانى) لەم تەوەرەدا، بەشێوەيەكى تيۆرى ئاماژەمان بەشەڕى دەرونيى و وردەكارييەكانى كردوە، كە چەند بابهتێكى لەخۆگرتوە: ناساندنى شەڕى دەرونى، ئامانجەكانى شەڕى دەرونى، كەرەستەكانى شەڕى دەرونى و شێوازەكانى شەڕى دەرونى. تەوەرى دووەميش بەناونيشانى (كاريگەرى وشە لەشەڕى دەرونيدا)، لێرەدا بەشێوەيەكى پراكتيكى تيشكمان خستۆتەسەر ڕۆڵ و كاريگەرى وشە لەشەڕى دەرونيدا. تەوەرى سێيەميش بهناونيشانى (كاريگەرى ڕستە لەشەڕى دەرونيدا) خۆى دەنوێنێت، لەم تەوەرەشدا بەشێوەيەكى پراكتيكى گرنگى و پێگەى ڕستەمان لەم جەنگەدا ڕونكردۆتەوە. ههر لهم تەوەرەيهدا چەند بابهتێك لەخۆ دەگرێت: جۆرەكانى واتا لەشەڕى دەرونيدا، جۆرەكانى ڕستە لەشەڕى دەرونيدا. زمان بەچەكێكى سەرەكى و بەهێزى شەڕى دەرونى دادەنرێت، كە ئەم شەڕە تەنها تايبەت نييە بەبوارى سەربازى و دەرونزانييەوە، بەڵكو لەگشت بوارەكاندا پەرەيسەندوە، بەتايبەتيش لەڕۆژگارى ئەمڕۆماندا كه بەهۆى دەزگاكانى ڕاگەياندن و تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانەوە ئەم شەڕە زۆر چالاك بووە. شەڕى دەرونيى بريتييە لەگۆڕينى بيروباوەڕو ڕەفتارى تاك يان كۆمەڵ، واتە داماڵينى عەقڵى مرۆڤ، كە ئەمەش دەبێتە هۆى لەدەستدانى ورەو هێزى بەرامبەر. مەترسى زمان لەجەنگى دەرونيدا كەمتر نييە لەمەترسى تۆپ و تفەنگ، چونكه زمان ڕۆڵێكى سەرەكى لەم بوارەدا دەگێڕێت، كە بەهۆى وشەو ڕستەى كاريگەرەوە جەنگێكى سەخت بەرامبەر كارلێكراو دەكرێت. ئەوەى سەركەوتنى ئەم جەنگەش مسۆگەردەكات (خاڵى لاواز)ى مرۆڤەكانە. ئەم جەنگە بەشێوەى زمانێكى زبرو ڕەق يان بەشێوەى زمانێكى نەرمونيان ئەنجام دەدرێت.