About
For Authors
1 article filed under this keyword.
شهاب طيب طاهر
بایەخدان بە لێكۆڵینەوەی بواری فەرهەنگ و فەرهەنگسازی بەڵگەی هۆشیارییە بە گرنگی و گەشەكردن و پەرەسەندنی زمان، لەم چەرخەشدا بە مەزنترین بواری لێكۆڵینەوە زمانەوانی دادەنرێت، هەرچەندە زانست و زانیاری و چەمكەكانی تری ژیان و كۆمەڵگە پێشبكەوێت، بایەخدان بە كاری فەرهەنگسازیش زیاتر ئەبێت. لە هەموو زمانەكاندا، هەریەكە و بە پێی تایبەتمەندی و قۆناغە مێژووییەكانی و ئەو باردۆخەی پێیدا تێپەڕیوە و هەل و باری بۆ ڕەخسابێت و هەر لە كۆنەوە تا ئێستاش كاری فەرهەنگنووسی چ زمانەوانی بێت یان لە بوارەكانی تردابێت، بایەخی پێدراوە و لێی كۆڵراوەتەوە و هەر نەتەوەیەكیش هەوڵیداوە زۆرترین فەرهەنگ لە بارەی زمانەكەی خۆیەوە دابنێ و لە بنەماكانی و مەرج و هونەری ئەو زانستە بدوێ و ڕەچاوی بكات. ئەم توێژینەوەیەش هەوڵێكە بۆ دەرخستنی بنەما نوێیەكانی بواری فەرهەنگنووسی، هەروەها پراكتیزەكردنی ئەو بنەمایانە لەسەر دوو فەرهەنگی زمانی كوردی، كە لە قۆناغێكی مێژوویی نزیك یەكتردا نووسراون، ئەویش هەردوو فەرهەنگی (فەرهەنگی كوردستان)ی مامۆستا گیوی موكریانی و (قامووسی زمانی كوردی)ی مامۆستا زەبیحی، بەمەبەستی دەرخستن و دیاریكردن و بەراوردكردنیان بەپێی ئەو بنەما نوێیانەی كە لە كاری فەرهەنگنووسیدا باسكراوە. - ناونیشان و بواری توێژینەوەكە: ئهم توێژینهوهیه به ناویشانی: ((بنەما نوێیەكانی فەرهەنگنووسی كوردی – (فەرهەنگی كوردستان) و (قامووسی زمانی كوردی) بە نموونە ))یه. بواری توێژینەوكەش دەچێتە خانەی توێژینەوەی زمانناسی فهرههنگی.