ڕۆڵى زمان لەشەڕى دەرونيدا

Authors

  • دەرون عبدالرحمن صالح بەشى كوردى، كۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت، زانكۆى سلێمانى، هەرێمی كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.26750/paper

Keywords:

زمان ، شەری دەرونی،کۆمەلناسی ، کۆمەلگا.×

Abstract

 

ناونيشانى توێژينەوەكە، بريتيە لە (ڕۆڵى زمان لەشەڕى دەرونيدا) و ڕێبازى لێكۆڵينەوەى توێژينەوەكە (وەسفى شيكارى)يه، هەروەها كه‌ره‌سته‌ى توێژينەوەكەمان لەزمانى ئاخاوتن و نوسينى ڕۆژانەى خەڵكەوە وەرگرتوە. گرنگى ئەم توێژينەوەيە لەوەدايە، كە تيشك خراوەتەسەر بەكارهێنانى وشەو ڕستە لەشەڕى دەرونيدا بەمەبەستى پێكانى مەرام و مەبەستى تايبەت. ئەم توێژينەوەيە خۆى لەسێ تەوەردا دەبينێتەوە، تەوەرى يەكەم بريتيە لە (شەڕى دەرونيى و ئامانجەكانى) لەم تەوەرەدا، بەشێوەيەكى تيۆرى ئاماژەمان بەشەڕى دەرونيى و وردەكارييەكانى كردوە، كە چەند بابه‌تێكى لەخۆگرتوە: ناساندنى شەڕى دەرونى، ئامانجەكانى شەڕى دەرونى، كەرەستەكانى شەڕى دەرونى و شێوازەكانى شەڕى دەرونى. تەوەرى دووەميش بەناونيشانى (كاريگەرى وشە لەشەڕى دەرونيدا)، لێرەدا بەشێوەيەكى پراكتيكى تيشكمان خستۆتەسەر ڕۆڵ و كاريگەرى وشە لەشەڕى دەرونيدا. تەوەرى سێيەميش به‌ناونيشانى (كاريگەرى ڕستە لەشەڕى دەرونيدا) خۆى دەنوێنێت، لەم تەوەرەشدا بەشێوەيەكى پراكتيكى گرنگى و پێگەى ڕستەمان لەم جەنگەدا ڕونكردۆتەوە. هه‌ر له‌م تەوەرەيه‌دا چەند بابه‌تێك لەخۆ دەگرێت: جۆرەكانى واتا لەشەڕى دەرونيدا، جۆرەكانى ڕستە لەشەڕى دەرونيدا.

 زمان بەچەكێكى سەرەكى و بەهێزى شەڕى دەرونى دادەنرێت، كە ئەم شەڕە تەنها تايبەت نييە بەبوارى سەربازى و دەرونزانييەوە، بەڵكو لەگشت بوارەكاندا پەرەيسەندوە، بەتايبەتيش لەڕۆژگارى ئەمڕۆماندا كه بەهۆى دەزگاكانى ڕاگەياندن و تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانەوە ئەم شەڕە زۆر چالاك بووە. شەڕى دەرونيى بريتييە لەگۆڕينى بيروباوەڕو ڕەفتارى تاك يان كۆمەڵ، واتە داماڵينى عەقڵى مرۆڤ، كە ئەمەش دەبێتە هۆى لەدەستدانى ورەو هێزى بەرامبەر. مەترسى زمان لەجەنگى دەرونيدا كەمتر نييە لەمەترسى تۆپ و تفەنگ، چونكه زمان ڕۆڵێكى سەرەكى لەم بوارەدا دەگێڕێت، كە بەهۆى وشەو ڕستەى كاريگەرەوە جەنگێكى سەخت بەرامبەر كارلێكراو دەكرێت. ئەوەى سەركەوتنى ئەم جەنگەش مسۆگەردەكات (خاڵى لاواز)ى مرۆڤەكانە. ئەم جەنگە بەشێوەى زمانێكى زبرو ڕەق يان بەشێوەى زمانێكى نەرمونيان ئەنجام دەدرێت.

 

References

قورئانى پيرۆز

سەرچاوەكان بەزمانى كوردى:

- حسن، ڕێژنە سيف الدين، (2014)، تايبەتمەندييە زمانييەكانى وشەو ڕستە لەشەڕى دەروونيدا، هەولێر، نامەى ماستەر، زانكۆى سەڵاحەدين، كۆلێژى زمان.

- دزەيى، عبدالواحيد موشير، (2011)، زانستى پراگماتيك، هەولێر، چ1، چاپخانەى پاك.

- شريف، عبدالستار طاهر، (1984)، شەڕى دەروونى، بغداد- عيراق، گۆڤارى ڕۆژى كوردستان، ژ(67).

- فەتاح، محەمەد مەعروف، (1990)، زمانەوانى، هەولێر، زانكۆى سەڵاحەدين، چاپخانەى دارالحكمة.

سەرچاوەكان بەزمانى عەرەبى:

- الأيوبي، الهيثم (1979)، الموسوعة العسكرية، بيروت – لبنان، المۆسسة العربية للدراسات والنشر،ج2.

- البخاري، محمد بن إسماعيل أبو عبدالله، (1422ﻫ)، صحيح البخاري، تحق: محمد زهير بن ناصر، مصر، دار طوق النجاة .

- زهران، حامد عبدالسلام، (1979)، علم النفس الاجتماعي، الرياض – السعودية، ط6، عالم الكتب.

- سميسم، حميدە مهدي، (2004)، الحرب النفسية، بغداد – العراق، الدار الثقافية للنشر .

- عبدالسلام، خالد، (2011)، الحرب النفسية انعكاساتها على الافراد والمجتمعات العرب - اسلامية، سطيف – الجزائر، مجلة شبكة العلوم النفسية العربية، العدد 29 – 30.

- من اقوال نابليون: www. Mawdoo3.com

- النجار، فهمي، (2005)، الحرب النفسية اضواء اسلامية، الرياض- السعودية، دار الفضيلة.

- نصر، صلاح، (1966)، الحرب النفسية، ج1، القاهرة.

- نوفل، احمد، (1989)، الحرب النفسية (كتاب الاول – مدخل عام)، عمان،ط2، دارفرقان .

- النيسابوري، مسلم بن الحجاج بن مسلم القشيري (2006)، صحيح مسلم، تحق: نضر بن محمد الفارابي أبو قتيبة، القاهرة – مصر، دار طيبة.

Published

2019-06-30

How to Cite

صالح د. ع. (2019). ڕۆڵى زمان لەشەڕى دەرونيدا. Journal of University of Raparin, 6(1), 581–598. https://doi.org/10.26750/paper

Issue

Section

Humanities & Social Sciences